بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنوێنی بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان دەرکردوە تا پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکەن و رێز لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بگرن، بەتایبەتی مافی خۆپیشاندان و ئازادیی رادەبڕین کە لەو بنەما سەرەکییانەن حکومەت پێیانەوە پابەندە".
کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردوە، "دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ"، داواشی لە خۆپیشاندەران کردوە بە رێکاری ئاشتییانە و دورکەوتنەوە لە توندوتیژی بە هەمو جۆر و شێوازەکانی، داوای مافە رەواکانیان بکەن.
دوێنێ هه‌ینی لە به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و دوای ئه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزی لێکه‌وته‌وه و به‌شێک له‌خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانکرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌کان، هێزه ئه‌منیه‌کانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کرد و شه‌ڕ و پێکدادان دروستبوو.
لە ئەنجامی ئەو گرژیانەدا دوو کەس کوژران و زیاتر لە 125 کەس برینداربوون .
342/